سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ههڕهشهكى قورس لهبزوتنهوهى حهماس دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "تا شەممەی داهاتوو بارمتەکان ئازاد نهكهن، سوپای ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ غەززەو شەڕێکی سەخت دەستپێدەکەین تاوەکو لەناوتان دەبەین".
ئاوێنە: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا هەڕەشە لەحەماس دەکاتو دەڵێت:"ئەگەر تا شەممەی داهاتوو، بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد نەکرێن، ئەوا سوپای وڵاتەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ غەززەو شەڕێکی سەخت دەستپێدەکەینەوە".
هاوکات باسی لەوەشکرد، دوا دەرفەت بۆ حەماس نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەیە، ئەگەر تائەوکاتە بارمتەکان ئازادنەکرێن، ئاگربەست کۆتایی دێتو حەماس لەناو دەبەین.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەبارەی ترەمپەوە، وتی:"پیرۆزبایی لەهەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکاو دیدگا شۆڕشگێڕانەکەی لەبارەی غەززەوە دەکەم".
دەشڵێت:"تا بارمتەکان، بهگوێرهى قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە ئازادنەکرێن، ئەوا ناچینە قۆناغی دوەمی دانوستانەکان".