دۆناڵد ترەمپ: داوا لە ئیسرائیل دەكەین دەرگای دۆزەخ بكاتەوە
  2025-02-11       416       

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، حەماس تا نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی داهاتوی لەبەردەمدایە بۆ ئازادكردنی تەواوی بارمتەكان و ئەگەر ئازادیان نەكات ئەوا داوا لە ئیسرائیل دەكەم ئاگربەست هەڵبوەشێنێتەوە و دەرگاكانی دۆزەخ بكرێنەوە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا هەڕەشەی توند لە حەماس دەكات و دەڵێت، حەماس تا نیوەڕۆی رۆژی شەممەی داهاتوی لەبەردەمدایە بۆ ئازادكردنی تەواوی بارمتەكان و ئەگەر ئازادیان نەكات ئەوا داوا لە ئیسرائیل دەكەم ئاگربەست هەڵبوەشێنێتەوە و دەرگاكانی دۆزەخ بكرێنەوە.

وتیشی، ئەم بابەتە بۆ ئیسرائیل بەجێدەهێڵێت تا بڕیار بدات چی بەسەر ئاگربەستە لاوازەکەی نێوان حەماس و وڵاتەكەی دێت، بەڵام بەلای منەوە ئەگەر هەموو بارمتەکان تا کاتژمێر(١٢)ـی نیوەڕۆی شەممە نەگەڕێندرێنەوە دەرگاکانی دۆزەخ دەكەینەو.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ بڕیاربوو سێ بارمتەی دیكەی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە ئازاد بكرێن، بەڵام ئەوە ڕووی و حەماس ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلكردنی ئاگربەستەوە بڕیاری ڕاگرتنی ئاڵوگۆری بارمتەكانمان داوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×