شه‌وى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ واژۆی لەسەر یاداشتێکی سەرۆکایەتی کرد تاوەکو ئەمریکا سیاسەتێکی توند بەرامبەر بەئێران بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگەی لێبگرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ده‌شڵێت:"سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین، ئاماده‌م گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌م".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی ژمارەیەک فەرمانی سەرۆکایەتی واژۆکرد، قسەی بۆ ڕۆژنامەڤانان کرد‌و هیوای خواست کە پێویست نەکات فشارى زیاتر بخرێته‌سه‌ر ئێران.
بەگوێرەی ئەو یاداشتەی کە ترەمپ بۆ فشاركردن له‌سەر ئێران واژۆی کرد، هەموو فەرمانگەکانی حکومەتی ئەمریکا دەبێت سزای نوێ بۆ سەر ئێران دابڕێژن.
ترەمپ پەشیمانی لەبارەی گرتنەبەری ڕێکارەکان بەرامبەر بەئێران نواند‌و وتی، "ئەمە یەکێکە لەو شتانەی کە لێی دودڵم، هەموو کەس دەیانەوێت من ئەوە واژۆبکەم، من واژۆیان دەکەم، به‌ڵام ئەو ئەو یاداشتانە زۆر تووند دەبێت بۆ ئێران".
تره‌مپ ئه‌وه‌شى وت:"بەهیوام کە پێویست نەکات رێکارەکان زۆر بەکاربهێنم، دڵخۆش نیم بەکردنی ئەمە، بەڵام لەڕاستیدا بژاردەی زۆرم نییە، چونکە دەبێت بەهێزبین، سەیر دەکەین بزانین دەتوانین ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکەین یان نا، ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەکەین‌و هەموو کەس دەتوانن بەیەکەوە بژین، زۆر پرسیارى ئه‌وه‌م لێده‌كرێت ئاخۆ ئێران چەند لەبەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیکە؟ من پێتان ده‌ڵێم ئەوان زۆر زۆر نزیکن".
له‌وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵى تیرۆركردنى، تره‌مپ وتی، "ئێران ئه‌وه‌ى نه‌كردوه، ئەگەر ئەوە بکەن كارێكى زۆر خراپ ده‌بێت‌و دەیانسڕینەوە، ڕێنماییم بەجێهێشتوە".