سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، دەربارەی ئەگەری سەپاندنی باج بەسەر وڵاتانی ئەوروپا هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترەمپ و دەڵێت، “بەتوندی وەڵامت دەدەینەوە”.
ئاوێنە: ئورسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، بە توندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەدەینەوە، ئەگەر زیادەڕەوی بکات لە سەپاندنی باجدا بەسەر کەلوپەلی وڵاتانی ئەوروپا.
لە چەند رۆژی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریدا بە زیادکردنی رێژەی باج بەسەر کەلوپەلەکانی هەرسێ وڵاتی (کەنەدا، مەکسیک، چین)، پسپۆڕانی ئابوریش هۆشداری دەدەن لەوەی بڕیارەکەی ترەمپ سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا بگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، پاڵپشتیی لە مانەوەی گرینلاند دەکەن و هەوڵەکانی ترەمپ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە و خستنەژێر دەسەڵاتی ئەمریکا رەتدەکەنەوە.