میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، کەسێک لە شاری مانچێستەر لەسەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا دەردەکەوێت قورئان دەسووتێنێت، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی باسلەوەدەکات، پیاوێكی تەمەن 47 ساڵە، بە تۆمەتی “ئەنجامدانی تاوانێکی پەیوەندیدار بە تێکدانی رای گشتی بە پاڵنەرێکی رەگەزی” لە شاری مانچێستەر دەستگیرکراوە.
ستیفانی پارکەر، وتەبێژی پۆلیسی مانچێستەر بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتووە، پێویستە رێز لە ئازادیی رادەربڕین بگیرێت، بەڵام کاتێک کار دەگاتە ترساندن و زیانگەیاندن بە خۆی یان دەوروبەری، هەمیشە رێکاری پێویست دەگرینەبەر.
دەستگیرکردنی ئەو پیاوە، دوو رۆژ دوای کوشتنی سەلوان مۆمیکا، چالاکوانی دژە ئیسلامی دێت کە پاش ئەوەی چەند جارێک قورئانی سووتاند، لە شوقەکەی خۆیدا بە گوللـە کوژرا.