ده‌سته‌ی ئاماری توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، عێراقییه‌كان چواره‌م وڵاتن كه له ماوه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 خانوبه‌ره‌ی توركیایان كڕیوه.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی ئاماری توركیا له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، فرۆشی خان‌و له توركیا له مانگی (كانونی یه‌كه‌م/1)ی 2024 به به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی 2023 به ڕێژه‌ی 53.4% زیادیكردوه و گه‌یشتوه‌ته 212 هه‌زار و 637 خان‌و.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فرۆشی خان‌و به بیانییه‌كان له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا به ڕێژه‌ی 17.2% به‌رزبوه‌ته‌وه به به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی 2023 و گه‌یشتوه‌ته دو هه‌زار و 418 خان‌و.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ڕوسه‌كان له كڕینی زۆرترین خانوبه‌ره له توركیا له ماوه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 له پێشی وڵاتانه‌وه بون، به كڕینی 421 خان‌و، ئێرانیه‌كانیش له پله‌ی دوه‌مدا هاتون و 200 خانویان كڕیوه، ئۆكرانیاش به‌پله‌ی سێیه‌م دێت به كڕینی 160 خان‌و، عێراق پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا به‌كڕینی 147 خان‌و، له پله‌ی پێنجه‌میشدا ئه‌ڵمانیا دێت به‌كڕینی 115 خان‌و، كازاخستان به كڕینی 101 خان‌و پله‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ستهێناوه، چین به كڕینی 88 خان‌و پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌ستهێناوه، سعودیه‌ش به‌كڕینی 56 خان‌و له پله‌ی نۆیه‌مدایه، بریتانیاش به كڕینی 54 خان‌و له پله‌ی ده‌یه‌مدایه.
عێراقییه‌كان له ساڵی 2015ه‌وه هه‌میشه له لیستی كڕیارانی خانوبه‌ره له توركیا له پێشه‌نگی جیهان بون، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی 2021دا ڕیزبه‌ندییه‌كانیان له دوای ئێران بۆ پله‌ی دوه‌م دابه‌زی، پێش ئه‌وه‌ی له مانگی (نیسان/4)ی 2022ه‌وه دوای هه‌ژمونی ڕوسیا به‌سه‌ر خانوبه‌ره‌ی توركیادا دابه‌زی بۆ پله‌ی سێیه‌م.