دۆناڵد ترەمپ، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، سوێندی یاسایی خوارد و وەك 47ەمین سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاربو.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە رێوڕەسمێكدا لە بینای كۆنگرێس، بە ئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی سیاسی ئەمریكاو جیهان، دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خواردو بەڕەسمی بوە 47ەمین سەرۆكی ئەمریكا.
لە رێوڕەسمەكەدا بەر لەو جەی دی ڤانس، وەك جێگری نوێی سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خواردو بەڕەسمی دەستبەكاربو.