یەكێك لە بارمتە ئازادكراوەكان لەكاتی رادەستكردنی لەلایەن حەماسەوە بە خاچی سوری نێودەوڵەتی. وێنە: رۆیتەرز
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو سێ بارمتە ئازادكراوەیان وەرگرتن كە حەماس رادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی كردبون.
ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەو سێ بارمتە ئازادكراوەیان وەرگرتون كە لەلایەن حەماسەوە ردەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی كرابون.
هاوكات خاچی سوری پشتڕاستی كردۆتەوە كە سێ بارمتەكەیان رادەستی سوپای ئیسرائیل كردون.
بەپێی رێككەوتنی غەززە، لەبەرامبەر هەر بارمتەیەكدا، ئیسرائیل 30 زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد دەكات.
رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئاگربەست لە غەززە، بە نێودەنگیری ئەمریكا، قەتەر و میسر كراو ئەمڕۆ چوە بواری جێبەجێكردنەوە.