كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوی ئیسلامی دەستی بە كارەكانی خۆی كرد
  2024-12-27       176       

ئەمڕۆ هەینی، كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە هەولێر دەستی بە كارەكانی خۆی كرد.

ئاوێنە: كۆنگرەكە بە بەشداری 851 ئەندام و لەژێر دروشمی "بەرەو ئایندەیەكی گەشتر" ئەمڕۆ لە هەولێر دەستی بەكارەكانی كردو بڕیارە دو رۆژ بخایەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی تاوەكو ئێستا تاكە كاندیدە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی ئەمینداری گشتی.

سەڵاحەدین بەهادین حەوت خولە ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستانە.

یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە كاتی راگەیاندنییەوە لە ساڵی 1994 تاوەكو ئێستا هەشت كۆنگرەی بەستوەو ئەوەی ئێستاش دەبێتە نۆیە كۆنگرەی حزبەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×