د. مورشید خەزنەوی: پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان یەکهەڵوێست بن
  2024-12-27       365       

ئەمڕۆ هەینی 27ی کانونی یەکەمی 2024، لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا کە دەیان کەسایەتیی سیاسی، رۆشنبیری و هاونیشتمانی ئامادەی بوون.

ئاوێنە: د. مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی ئایینی دیاری رۆژئاوای کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "کورد زیاتر لە هەر پێکهاتەیەکی دیکەی سوریا رووبەڕووی جیاکاری و بێبەشکردنی مافەکانی بووەتەوە، هێرشکردنە سەر زمان و کولتووری کورد لە سووریا تاوەکو ئێستاش بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان یەکهەڵوێست و یەک دەنگ بن، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن ئەو جیاکارییەی بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت کۆتایی پێ بهێنن و مافی کورد لە سووریای نوێدا بەدەستبهێنن".

ئەو کەسایەتییە ئایینیەی رۆژئاوای کوردستان بە پێویستیشی زانی هەموو هێزە سیاسییەکانی ئەو پارچەیەی کوردستان پاڵپشتی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بکەن.

د. مورشید خەزنەوی وتی، "کوردی رۆژئاوای کوردستان چەندین دەیەیە بۆ پاراستنی مافەکانی هەوڵ دەدات و لە چوارچێوەیەشدا شەهیدی داوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×