ئیسرائیل سەرچاوە سەرەكییەكانی ئاوی سوریا كۆنترۆڵ دەکات
  2024-12-27       679       

هێزەكانی ئیسرائیل دەستیان بەسەر سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكان گرتووە لە گوندەواری قونەیتەرە و دەرعا لە باشووری سوریا، ئەویش دوای ئەوەی دەستیان بەسەر ناوچەیەكی بەرفراوانی سوریادا گرت، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد.

ئاوێنە: بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی نۆرس پرێس، هێزەكانی ئیسرائیل سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكانی لە گوندەواری قونەیتەرە و دەرعا كۆنترۆڵكردووە.

مەترسی لەسەر ئاسایشی ئاو لە سوریادا هەیە دوای كۆنترۆڵكردنی سەرچاوە گرنگەكانی ئاو و بەنداوەكانی لە گوندەوری قونەیتەرە و دەرعا، لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە، هەروەها نزیكن لەوەی كە سەرچاوە ستراتیژییەكانی ئاو لە چیای شێخ كۆنتڕۆڵ بكەن، كە ئاوی زۆربەی ناوچەكانی گوندەواری دیمەشق و دەوروبەری لەسەر ئەو سەرچاوانەیە.

كۆی ژمارەی ئەو خاڵانەی كە ئیسرائیل دروستی كردووە، لە ناوچەكە “لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، نزیكەی ١٢ خاڵە، ئەمە جگە لە دانانی خاڵی نوێ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناوچەكانی رەوازی و ئوم عەزام و بەنداوی مونزەرە لە گوندەواری قنەیتەرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×