هەسەدە: 17 چەكداری میلیشیاكان لە نزیك بەنداوی تشرین كوژران
  2024-12-28       678       

هەسەدە رایگەیاند، دوێنێ میلیشیاكانی سەر بە توركیا لە دو قۆڵەوە لە نزیك بەنداوی تشرین هێرشیان كردوەو شەڕڤانان بەرپەرچی هێرشەكانیان داوەتەوەو لە ئاكامدا 17 چەكداری میلیشیاكان كوژراون كە یەكێكیان فەرماندە بوەو هەروەها 40 چەكداری دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی دوێنێ هەینی، میلیشیاكانی سەر بە توركیا لە دو قۆڵەوە لە نزیك بەنداوی تشرین هێرشیان ئەنجامداوەو شەڕڤانان روبەڕویان بونەتەوەو شەڕی سەخت رویداوەو هاوكات لەگەڵ ئەوەدا شەڕڤانانی یەكینەكانی شەهید هارون بە درۆن چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیی میلیشیاكانیان تێكشكاندون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی دوێنێدا، 17 چەكداری میلیشیاكان كوژراون كە یەكێكیان "ئەبو فایز"، فەرمادەی بەناو "لیوای مغاویری باكور" بوەو هەروەها 40 چەكداری دیكەش برینداربون كە لەنێویاندان فەرماندە هەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە شەڕەكانی دوێنێدا شەڕڤانێكمان بە سوكی برینداربوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×