دەم پارتی رایگەیاند، شاندێكی پارتەكەیان سەردانی ئیمڕاڵییان كردووە و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، دیداریان ئەنجامداوە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاو دەكەنەوە.
ئاوێنە: ئەمشەو پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" بۆ رای گشتیی و رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە "شاندێكی پارتەكەمان كە پێكهاتبوون له پهروین بوڵدان و سیری سورەیا ئۆندەر، ئەمڕۆ سەردانی زیندانی ئیمڕاڵییان كردووە و لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان كۆبوونەیان ئەنجامداوە".
دەم پارتی رونیشیکردەوە، لە ئێستادا كۆبونەوەكە كۆتاییهاتووە و شاندەكەیان گەڕاونەتەوە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زانیاری و هەڵسەنگاندنەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ رۆژنامەنووسان و رای گشتی بڵاودەكەنەوە.
جێی ئاماژەیە، دهم پارتی له ٢٦ـی مانگی رابردوودا داوای له وهزارهتی دادی توركیا كرد بۆ ئەنجامدانی دیدار لهگهڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، دوێنێ وەزارەتی داد داواکارییەکەی دەم پارتییان پەسەندکرد و ئەمڕۆ دیدارەکە پێکهات.