2024-12-27   626     
دەسەڵاتدرانی تورکیا بەئەرێنی وەڵامی داواکاری دەمپارتییان دایەوە بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لەئیمڕاڵی، ئەمە یەکەمجارە لەماوەی ١٠ ساڵدا کە مۆڵەت بەشاندێکی لەمجۆرە بۆ سەردانی ئۆجەلان دەدرێت.
ئاوێنە: وەزارەتی دادی تورکیا وەڵامی ئەرێنی دایەوە بۆ داواکاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە.
بڕیارە سبەی شەممە یان یەکشممە شاندی دەم پارتی، سورەیا ئۆندەرو پێرڤین بوڵدان بچنە ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆببنەوە.