ئیسرائیل: حكومه‌تی نوێی سووریا باندێكی تیرۆریستییه‌ و سەقامگیر نییە
  2024-12-27       638       

گیدیۆن سار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، “حكومه‌تی نوێی‌ سووریا باندێكی تیرۆریستییه،‌ كه‌ پێشترله‌ ئیدلب بوون و دیمه‌شقی پایته‌ختیان كۆنترۆڵ كرد و حكومه‌تێكی سه‌قامگیر نییه‌”.

ئاوێنە: گیدیۆن سار له‌ دیدارێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌ده‌نی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام درا، وتی: “جیهان باس له‌ گۆڕینی سیستمی حكومه‌ت له‌ سووریا ده‌كات، به‌ڵام وا نییه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ نوێیه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ كۆنتڕۆڵی ته‌واوی سووریای كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراسیی هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌”.

گیدیۆن سار ده‌شڵێت، “وڵاتانی جیهان زۆر پێیان خۆشه‌ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستا له‌ سووریا وه‌ك حكومه‌تێكی نوێ و سه‌قامگیر ببینن، چونكه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌یانه‌وێت ئاواره‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سووریا، به‌ڵام ئه‌مه‌ وا نییه‌، له ‌سووریاش له‌گه‌ڵ عه‌له‌وییه‌كان له‌ كه‌ناراوه‌كان شه‌ڕ هه‌یه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراش له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌ هەیە بۆ نه‌هێشتنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورده‌كان و هه‌راسانكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی له‌ سووریا”.

گیدیۆن سار باسی له‌وه‌شكردووه‌، ” حكومه‌تی نوێی‌ سووریا باندێكی تیرۆریستییه،‌ كه‌ پێشترله‌ ئیدلب بوون و دیمه‌شقی پایته‌ختیان كۆنترۆڵ كرد و حكومه‌تێكی سه‌قامگیر نییه‌، ئه‌مه‌ حكومه‌تێكی ئیسلامییه‌ و هه‌وڵ ده‌دات كۆنترۆڵی ته‌واو به‌سه‌ر هه‌موو سووریادا به‌ده‌ست بهێنێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×