ئەمریکا سزای بە سەر سەدان کۆمپانیادا سەپاند
  2024-10-31       223       

والی ئادیمۆ ڕایگەیاند، ئەمریکا سزای بەسەر ٣٩٨ کۆمپانیای بیانی سەپابدووە، دەشڵێت: ئەو دامەزراوانە بە دابینکردنی کەلوپەل و خزمەتگووزاریی بۆ ڕووسیا تۆمەتبار کراون.

ئاوێنه‌: والی ئادیمۆ، جێگری وەزیری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە سزادانی چەندین کۆمپانیای بیانیی لە لایەن وڵاتەکەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

والی ئادیمۆ ڕایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا سزای بەسەر ٣٩٨ کۆمپانیای ڕووسیا و هیندستان و چین و زیاتر لە ١٠ وڵاتی دیکەی سەپاندووە و خراونەتە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانە بە دابینکردنی کەلوپەل و خزمەتگوزاریی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ ڕووسیا تۆمەتبار کراون، بە مەبەستی یارمەتیدانی سەربازیی بۆ مۆسکۆ، هەروەها بە مەبەستی خۆلادان لە سزاکانی نێودەوڵەتی دژی ڕووسیا.

والی ئادیمۆ، جێگری وەزیری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وتیشی: واشنتن و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە و بەردەوام بۆ کەمکردنەوەی توانای ڕووسیا بۆ پڕچەککردنی ئامێری جەنگیی و خۆلادان لە سزاکان.

لە هەمان کاتدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سزای بەسەر چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی و پیشەسازیی چەکی چین و بیلاڕووسدا سەپاند، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە پشتیوانی حکومەت بۆ پیشەسازیی سەربازیی رووسیا.

چاودێرانی سیاسیی لە ئەمریکا دەڵێن: سزاکان بە تەنیا ناتوانن شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکراین بوەستێنن، زۆرێک لە شارەزایانی سیاسییش ئاماژە بە گەشەی ئابووریی ڕیوسیا دەکەن لەم چەند ساڵەی دواییدا و پێیان وایە سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ئەو وڵاتە وەک پێویست توند نین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×