ڕژێمی ئێران وێنەی سەر کێلی گۆڕەکەی ئارمیتا گەڕاوەند دەگۆڕێت
  2024-10-31       318       

ساڵێک بەسەر کوژرانی ئارمیتا گەراوەند تێدەپەڕێت، کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا، هێزەکانی ئیتلاعات وێنەی سەر کێکی گۆڕی ئارمیتا گەڕاوەندیان گۆڕیوە.

ئاوێنە: میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە دەستکاری کردنی کێلی گۆڕی ئارمیتا گەڕاوەند بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو، لەدوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کوژرانی ئارمیتا گەڕاوەند لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، هێزەکانی ئیتلاعات وێنەی سەر کێکی گۆڕی ئارمیتا گەڕاوەندیان گۆڕیوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی ئیتلاعات بە بی ئاگاداری بنەماڵەکەی ئارمیتا گەڕاوەندیان ئەو کارەیان ئەنجامداوە.

دەشڵێن: وێنەکە لە ڕێگەی ژیری دەستکرد دروست کراوە و بە ژیری دەستکرد سەرپۆشیان بۆ ئارمیتا دانراوە.

جێی باسە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو یەکەمین ساڵیادی کوژرانی ئارمیتا گەڕاوەند بوو، کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕێگری لە بنەماڵەکەی کرا كە یادی کوژرانی کچەکەیان بکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە، ئارمیتا گەڕاوەند لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ ە، و خەڵکی کرماشانە و دانیشتووی شاری تاران بوو، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە میترۆی شاری تاران هاوشێوەی ژینا ئەمینی لە ئەنجامی لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێرانەوە لە هۆش چوو، دوای ٢٨ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی فەجر گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×