لهیهكهم كاردانهوهی دوای ههڵبژاردنی ئەمینداری نوێی حیزبوڵای لوبنان، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشە لەنەعیم قاسم دەکاتو دەڵێت، ماوەی سەرۆکایەتیەکەی "کاتی" دەبێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشەممە، حیزبوڵای لوبنانی لەراگەیهندراوێکدا بڵاویکردەوە، نەعیم قاسمی وەک ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا هەڵبژاردووەو شوێنی حەسەن نەسروڵای گرتووەتەوە.
لهبهرامبهردا یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی، "دانانێکی کاتی، ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەر لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەیەکی دیکەی نەعیم قاسمی داناوەو بەعیبری لەسەری نوسیوە، "کاتی هاتووە"، وەکو ئاماژەیەک بۆ کاتی کوشتنی.
هەروەها نوسیویەتی، "هیچ چارەسەرێک لەلوبنان نییە جگە لەهەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکخراوە [حیزبوڵای لوبنان]."
لهماوهی كهمتر لهمانگێكدا -27ـی ئەیلول بۆ 23ـی تشرینی یەکەمی 2024- سوپای ئیسرائیل حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵاو جێگرهوهكهی هاشم سەفیەدینی لهناو بهیروتی پایتهخت بهئامانج گرتو كوشتنی.