درۆنێك لە ئاسمانی بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە تەنەف خرایە خوارەوە
  2024-10-27       238       

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمشەو یەكشەممە بڵاویكردەوە، درۆنێك لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە لە ئاسمانی بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە تەنەف لە سێگۆشەی سنوری سوریا، عێراق و ئوردن خرایە خوارەوەو دەنگی تەقینەوەیەكی گەورەش لەگەورەترین بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سوریا بیستراوە.

ئاوێنە: روانگەی سوری لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، هێشتا نازانرێت درۆنەكە بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا ئامانجی بوە یاخود بە رێگاوە بوە بەرەو بەرزایەكانی جۆلان و ئامانجی پێگەی ئیسرائیلی بوە.

بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە تەنەف لە 19ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوەوە تاوەكو ئێستا 17 جار هێرشی كراوەتە سەر.

هاوكات لەگەڵ ئەوە روانگەی سوری بڵاویكردۆتەوە كە ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە دەوروبەری كێڵگەی نەوتی عومەر لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر، بیستراوە كە گەورەترین بنكەی سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانانی لێیە لە سوریا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هاوكات لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقینەوەكەدا، فڕۆكەی ئەمریكی بە ئاسمانی ناوچەكەدا بەشێوەیەكی چڕ دەفڕن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×