ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل
  2024-10-27       208       

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا هۆشداری دەدات ئێران كە خۆی بەدور بگرێت لە هەر جۆرە وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە تۆڵەسەندەوەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە.

ئاوێنە: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە کرد "ئێران نابێت لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل هەڵە بکات و هێرشەکەی ئیسرائیل دەبێ خاڵی کۆتایی ئەم هێرشانە بن."

ئۆستن هەروەها لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی جەختی لە گرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.

بەگوێرەی پەنتاگۆن، ئۆستن جەختی لەوەش کردۆتەوە کە ئەمەریکا بە تەواوی ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی و دامەزراوەکان و هاوبەشەكانی ئەمریكا لە ناوچەکەو بڕیار وایە ڕێگری لە هەر کردەیەک بکات لە خراپ بەکارهێنانی گرژییەکان یان پەرەسەندنی ململانێکان لە ناوچەکەدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×