حزبوڵای لوبنان بڵاوی كردەوە، داوا لە دانیشتووانی زیاتر لە ٢٠ كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل دەکەین دەستبەجێ ماڵەكانیان چۆڵ بكەن.
ئاوێنه: حزبوڵای لوبنان سەبارەت بە داواكارییەكیان بۆ چۆڵکردنی زیاتر لە ٢٠ كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
حزبوڵای لوبنان بڵاوی كردەوە، داوا لە دانیشتووانی زیاتر لە ٢٠ كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل دەکەین دەستبەجێ ماڵەكانیان چۆڵ بكەن.
دەشڵێن، ئەو ناوچانە لە نیشتەجێبونەوە گۆڕاون بۆ ناوچەی سەربازی و جێگیربوونی هێزەكانی ئیسرائیل كە لێیانەوە هێرش دەكرێتە سەر لوبنان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ناوچانە دەبنە ئامانجی هێزی ئاسمانی و مووشەكی حزبوڵا لەمەودوا.
ئەمە لەکاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل ڕۆژانە دانیشتووانی باشووری لوبنان ئاگادار دەكاتەوە بۆ چۆڵكردنی شوێنەكانیان پێش ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەكان بۆسەریان.