وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، توانای بەرگریکردنمان لە وڵاتەکەمان سنووری نییە، هەروەها حزبوڵای لوبنانیش هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر چەند ناوچەیەكی ئێران سەرکۆنە کرد و بە پێشهاتێکی مەترسیداریی ناوبرد.
ئاوێنه: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە توانای وڵاتەكەیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەكانی سەر ئێران لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ڕێبەری ئێران بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، توانای بەرگریکردنمان لە وڵاتەکەمان سنووری نییە.
هاوكات، حزبوڵای لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران شەرمەزار کرد.
هەروەها حزبوڵا هێرشەکەی ئیسرائیل بە پێشهاتێکی مەترسیدار، لەسەر ئاستی ناوچەکەدا ناودەبات