10 پۆلیسی ئێران لە سنوری پارێزگای سیستان و بەلوچستان كوژران
  2024-10-26       300       

فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، لە هێرشێكی چەكداریدا 10 پۆلیس لە سنوری شارۆچكەی تەفتان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران كوژران.

ئاوێنە: فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، چەند سەعاتێك لەمەوبەر دوای ئەوەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی كراوە بە ژمارە 110 خێراوە، دو مەفرەزەی پۆلیس، رۆشتون بەدەم داواكارییەكی هاوڵاتیانەوەو لە كاتی گەڕانەوەیاندا لە سنوری شارۆچكەی تەفتان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان كەوتونەتە كەمینی چەند چەكدارێكەوەو تەقەیان لێكردون و لە ئاكامدا 10 پۆلیس كوژراون.

فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی ئێران چەكدارەكانی بە "تیرۆریست" ناوبردون و زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×