پاش هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لای خۆیەوە ئەمریکا لە پەیامێکدا بۆ ئێران دەڵێت: وەڵامی هێرشەکان مەدەرەوە بۆ ئەوەی بێ تێكچونی دۆخەکە کۆتایی بەم بارودۆخ و زنجیرە هێرشانە بێت.
ئاوێنە: شۆن سیڤیت، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن رایگەیاند، "داوا لە ئێران دەکەین هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بوەستێنێت، بۆ ئەوەی ئەو زنجیرە هێرش و هێرشکارییە بەبێ تێکچونی دۆخەکە کۆتاییان بێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەڵامەکەی ئیسرائیل لە چوارچێوەی بەرگری لەخۆکردن بو. ئیسرائیل خۆی لە هێرشکردنە سەر ناوچە مەدەنی نشینەكان بەدور گرت و ئامانجی بو هێرش بکاتە سەر پێگە سەربازییەکان."
وتیشی، ئێمە بەشداری ئەم هێرشانەمان نەکردوە و "ئامانجی ئێمە ئەوەیە دیبلۆماسی بەرەوپێش ببەین و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێور بکەینەوە."