سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەكەیان، دو سەربازییان كوژراون.
ئاوێنە: سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دو سەربازمان لە كاتی روبەڕوبونەوەی هێرشەكەی ئیسرائیلدا كوژران.
سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران ناسنامەی سەربازەكانی بڵاو نەكردۆتەوەو وتویەتی، دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەكەنەوە.