نوێنەرێكی عەلی خامنەیی لە باشوری ئێران كوژرا
  2024-10-25       568       


میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران لە شاری کازرون-ی پارێزگای فارس لە باشوری ئەو وڵاتە کوژرا، دوای ئەوەی چەکدارێک دوای کۆتایی هاتنی نوێژی هەینی تەقەی لێکرد.

ئاوێنه‌: تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، "شێخ محەمەد سەباحی، نوێنەری ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە و بانگخوازی نوێژی هەینی لە شاری کازرون، دوای کۆتایی هاتنی نوێژی هەینی، چەكدارێك تەقەی لێدەكات و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".

لایخۆیەوە محەمەد عەلی باخارد، قایمقامی شاری کازرون بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، "ئەو هێرشبەرەی كە تەقەی لە بانگخوازی نوێژی هەینی کردوە، خۆی کوشتوە، پێدەچێت دوژمنایەتی شەخسی لە نێوان هێرشبەرەکە و شێخ سەباحی هەبوبێت و ئەوەش پاڵنەری هێرشە بێت". 

ئاماژەی بەوەشكرد، "هێرشەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕویداوە و  دوای ئەوەی نوێژی هەینی لە شاری کازەرون ئەنجامدرا، هێرشبەرەکە بە چەک تەقەی لە نوێنەرەكەی ڕێبەری ئەو وڵاتە کردوە و كوشتویەتی".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×