حزبوڵای لوبنان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوەی شارۆچكەی مەنارە و حەبوشیت و بنكەی كارمێلی ئیسرائیل-یان بە ئامانج گرتووە.
ئاوێنه: حزبوڵای لوبنان سەبارەت بە هێرشكردنە سەر چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە شارۆچكەی مەنارە و حەبوشیت و بنكەی كارمێلی لە باشووری حەیفای ئیسرائیل-مان بە مووشەكی سالڤۆی بە ئامانج گرتووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، شەڕەكانی نێوان گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە، ئیسرائیل ڕۆژانە هێرش دەكاتە سەر لوبنان و غەزە، هاوڵاتی مەدەنی دەكاتە قوربانی.
دوێنێش سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چوار سەربازیان لە شەڕەكانی باشووری لوبنان كوژراون.