سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هاشم سەفیەدین جێگری حەسەن نەسڕوڵای سەرۆکی حزبواڵای لوبنانی لە هێرشەکەی سەرەتای ئەم مانگەدا لە بەیروت کوژراوە و زیاتر لە ٢٥ کەس لە ئەندامانی هەواڵگریی حزبوڵاش لەگەڵیدا کوژراون.
ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کوژرانی هاشم سەفیەدین جێگری حەسەن نەسروڵا ڕایگەیاند، نزیکەی سێ هەفتە پێش ئێستا لە هێرشێکماندا بۆ سەر حزبوڵای لوبنانی، هاشم سەیفەدین، جێگری حەسەن نەسروڵا و سەرۆکی حزبوڵا کوژراوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لەگەڵ هاشم سەیفەدیندا ٢٥ ئەندامی هەواڵگریی حزبوڵا کوژراوە.
تا ئێستا حزبوڵای لوبنانی لەو بارەیەوە هیچ ڕاگەیاندراوێكی بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ٥ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ سوپای ئیسرائیل هێرشیکردە سەر گەڕەکێکی باشووری لوبنان، دواتر بەرپرسانی حزبوڵا ڕایانگەیاند، لە دوای هێرشەکەوە پەیوەندییان لەگەڵ هاشم سەفیەدین پچڕاوە.