سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێران هۆشداریدا لەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە وەڵامێک کە "لە چاوەڕوانییەکان زیاترە" بەرەوڕو دەبێتەوە.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، "وەڵامی ئێمە لە چاوەڕوانییەکان زیاتر دەبێت ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر شوێنە سەربازییەکانی ئێران".
سەرچاوە سەربازییەکەی ئێران هەروەها دهڵێن، هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە ناوەکییەکان روبهڕوی وهڵامێكی بههێز دهبێتهوه، لەگەڵ ئەگەری چاوخشاندنەوە بە سیاسەتە ئەتۆمیەکان.
ئەو سەرچاوە سەربازییە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە، کە "ئەگەر کردەوەی ئەگەری زایۆنیستەکان بە ئامانجگرتنی شوێنە سەربازییەکان بێت، وەڵامی ئێران دڵنیاكهرهوه دهبێت و لە خەمڵاندنی زایۆنیستەکان زیاتر دەبێت".
ئهوهشی خستهڕو، "ئێران درێغی ناکات و پەلە ناکات لهوهڵامدانهوه و بهجۆرێك دهبێت كه هەمو جارێک سوپرایزی زیاتری تیادا دهبێت"