وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمە لەگەڵ ئاشتین بەڵام ئامادەشین بۆ هەر سیناریۆیەك
  2024-10-19       174       

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لەگەڵ ئاشتیدایە بەڵام ئامادەشە بۆ هەر سیناریۆیەك. وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی خۆیشی لەبارەی لێدوانی سەرۆكی ئەمریكا كە وتبوی ئاگاداری چۆنیەتی و وادەی هێرشی چاوەڕوانكراوی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران، رادەگەیەنێت.

ئاوێنە: عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، لە كۆنگرەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا توركییەكەی لە ئیستانبوڵ، هۆشداری دا لەبارەی بەرفراوانبونی شەڕ لەناوچەكەو وتیشی، ئێران پشتیوانی لە ئاشتی دەكات، بەڵام لە هەمان كاتدا ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆیەك.

عیراقچی وتیشی"ئیسرائیل هیچ سنورێك ناناسێت لە ئەنجامدانی ئەو تاوانانەی كە ئەنجامیان دەدات، ئێمە پشتیوانی لە راگرتنی دەستبەحێی شەڕ دەكەین لە غەززەو لوبنان.

لەبارەی لێدوانەكانی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكاوە كە وتی، ئاگاداری شێواز و وادەی هێرشی چاوەڕوانكراوی ئیسرائیلن بۆ سەر ئێران. هەر ئەمڕۆ و لە كاتێكی پێشتردا وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "ئەوەی وادەو شێوازی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەزانێت و ئیسرائیلی پڕ چەك كردوە بە پاڵپشتی سەربازی، بەرپرسیارێتی هەر زیانێكی گریمانەكراو لە ئەستۆ دەگرێت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×