نوێنەرى ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، وەڵامى وڵاتەکەمان بۆ هێرشەکانى ئێران بەرنامە بۆ داڕێژراو دەبێت و تۆڵەی هێرشەکە دەکاتەوە.
ئاوێنه: دانى دانوون، نوێنەرى ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند: ئەنجومەنى جەنگى ئیسرائیل لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە شێوازى وەڵامدانەوەى ئێران دەکات و وەڵامەکەی بۆ هێرشەکانى ئێران بەرنامە بۆداڕێژراو دەبێت.
ئەمەشی وت، ئێران دەزانێت کە ئێمە توانای گەیشتنمان بە هەر شوێنێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و دەتوانین بڕیار بدەین کە چۆن ئەو کارە ئەنجامبدەین و چی بکەینە ئامانج.
ئیسرائیل نایەوێت گرژیی و جەنگ لە ناوچەکە پەرە بسێنێت، بەڵام تۆڵەی هێرشەکانی ئێران دەکاتەوە.