"ئەمڕۆ وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت"
  2024-09-05       808       

ئەمڕۆ وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتایی دێت.

ئاوێنه‌: رێباز حەملان یاریدەدەری کاروباری دارایی سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: ئێستا %95ی داواکارییەکانی بەغدا بۆ بنەبڕکردنی کێشەی مووچە جێبەجێکراوە.

تەنها چەند خاڵێکی کەم ماوە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوانیش چارەسەر دەکرێن.

 رەنگە ئەمڕۆ پێنجشەممە، وردبینیکرندی لیستی مووچەی مانگی ئاب تەواو بکرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو رەوانەتی بەغدا بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×