وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە تاقیكردنهوهكانی ئەمڕۆی زمانی ئینگلیزی بەهۆی هەڵەی تایب لە یەكێك لە پرسیارەكان، دو نمرە بە سەرجەم خوێندكارانی 12ی ئامادهیی دەدرێت.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، لەگەڵ دانانی وهڵامی پرسیارهكانی ئهمڕۆی تاقیكردنهوهی زمانی ئینگلیزی لەسەر یەكێك لە پرسیارەكان ئاماژەی بەوەداوە كە لەم پرسیارە دو نمرە دەدرێت بە هەمو قوتابییەك لەبەر هەڵەی تایپ.
بەپێی وەڵامی پرسیارەكە هەڵەكە ئەوەیە كە لە یەكێك لە بژاردەكانی وەڵامی ئەو پرسیارەدا پیتی S كراوە بە C.
بۆ بینینی وەڵامی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی ئینگلیزی و پرسیارە هەڵەكە لێرە كلیك بكە.