خورماتوو.. کوڕ و باوکێک لەلایەن داعشەوە کوژران
  2024-07-08       294       

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خورماتوو ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی خورماتوو دەستڕێژی گولەیان لە دوو هاوڵاتیی بە ڕەگەز عەرەب کردووە و لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لە دەستداوە، دەشڵێت: ئەو دوو کەسەى کوژراون کوڕ و باوکن و بە مەبەستی ڕاوەماسی ڕوویان کردووەتە دەریاچەی زەرگە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خورماتوو سەبارەت بە کوژرانی کوڕ و باوکێک لە سنوورەکەیان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی خورماتوو دەستڕێژیی گوللەیان لە دوو هاوڵاتیی بە ڕەگەز عەرەب کردووە و لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لە دەستداوە.

دەشڵێت: ئەو دوو کەسەى کوژراون کوڕ و باوکن و بە مەبەستی ڕاوەماسی ڕوویان کردووەتە دەریاچەی زەرگە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×