گه‌رمایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات‌و گه‌رمیان ده‌گاته‌ 50 پله‌
  2024-07-08       537       

کەشناسیی هەرێم ئاشكرایكردوه‌، سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بەئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە، به‌ڵام شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەچوارشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ شەپۆلێکی گەرمای به‌هێز ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات.
 
محەممەد کەمال شارەزای کەشناسی ئاشكرایكردوه‌، لەڕۆژی چوارشەممەوە لەتەواوی هه‌رێمى کوردستان پلەی گەرما 7 بۆ 8 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوەو گه‌رمایه‌كی تاقه‌تپڕوكێن ده‌ستپێدەكات، تاوەکو یەکشەممەی داهاتوش بەردەوامدەبێت.
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، له‌گه‌ڵ به‌رزبونەوەی پلەی گه‌رمادا ڕێژه‌ی شێ له هه‌وادا ده‌گاتە ‌10%، هەربۆیە زیاتر هه‌ست به گه‌رمی دەکرێت.

بەوتەی ئەو کەشناسە، چه‌قی كاریگه‌ریی شه‌پۆلی گەرماکە ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی ده‌بێت‌و پلەی گەرما لەئیداره‌ی گه‌رمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×