پۆلیسی هەڵەبجە: لە شەڕێكدا گەنجێك بەچەقۆ كوژرا
  2024-07-04       250       

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندێكی سنوری ناحیەی سیراون سەربە پارێزگاكە، لە ئەنجامی شەڕو دەمەقاڵە، گەنجێك بەچەقۆ برینداركراو پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: عەقید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگوندی بەکراوای سەربە ناحیەی سیروان، لەئەنجامی   شەڕو دەمەقاڵەکردن، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بەناوی س. س. ع.  دانیشتوی گوندەكە بەهۆی بەركەوتنی چەقۆ بریندار دەبێت و پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشکی دادی کرا و وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وتی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ دو تۆمەتبار دەرچوەو تیمەکانی پولیس سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تۆمەتباران بەمەبەستی دەستگیرکردنیان.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پولیسی سیروان ڕێکخراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×