ئا: میهرەبان سەلام
زانستگە، وێبساتێکی پەروەردەییە لەسەر دەستی محەمەد بەھادین دانراوە، کە گەنجێکی داھێنەری پارێزگای ھەڵەبجەیە، ئەو دەڵێت "زانستگە گەورەترین وێبسایتی پەروەردەییە لەتەواوی کوردستان".
محەمەد بەھائەدین-ی تەمەن ٢٣ ساڵ، خاوەنی وێب سایتی پەروەردەیی زانستگەیە https://www.zanstga.com/، لەبارەی دروست کردنی ماڵپەرەکەیەوە بۆ پەیامنێری ئاوێنە دواو ئاماژەی بەوە کرد کە لەساڵی ٢٠٢٢دا وێبسایتی پەروەردەیی زانستگەی دروستکردوەو لەوکاتەوە تا ئێستا رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی سەردانکەرانی زیاتر بووە، ئەو وتی "ئێستا زانستگە گەورەترین وێبسایتی پەروەردەییە لەتەواوی کوردستان".
وتیشی "تایبەتمەندی ئەم سایتە ئەوەیە کە ھەموو قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن لەخۆ دەگرێت، لەپۆلی یەکی سەرەتایی تاوەکو ١٢ی ئامادەیی، سەرجەم پێداویستییەکان بۆ قوتابی بەردەست خراوە بەشێوەی کتێب، وانەکان بەشرۆڤە کراوی پێشکەش دەکرێنو ژمارەی پەیوەندی بەشێک لەمامۆستاکانیش دانراوە وەک ئاسانکارییەک بۆ قوتابیانو خوێندکاران".
ئەم گەنجە ئەوە روندەکاتەوە کە وێبسایتەکەی چەندین بەشی جیاوازی وەک بەشی پەیوەندیو رێبەری تاقیکردنەوەو کتێبو ھەڵسەنگاندن لەخۆدەگرێو چەندین زانیاری جێگرکردووە بۆ خزمەت کردن بەفێرخوازان، ئەم تایبەتمەندیانەش وایکردووە زانستگە ببێت بەوێبسایتێکی جیاواز لەھەموو کوردستان، ئەو وتی جگە لەپرۆگرامی خوێندن، خولی فێربونی زمانەکانی ئینگلیزیو عەرەبیو تورکیو فارسیو چەندین کۆرسی دیکەی فێربوون بێ بەرامبەر جێگیر کراوە بۆ ئەوەی ئارەزوومەندانی ئەو بوارەش بتوانن سوودی لێببینن".
محەمەد بەھادین ئاماژە بەوە دەکات کە ئەرکی هەموو دروستکردنی ئەم وێبسایتە هەر لەسەرەتاو دیزاین کردنەوە خۆی لەئەستۆی گرتووەو ھیچ کەسو دامەزراوەو رێکخراوێک پشگیرییان نەکردوە، ئەو وتی "تاوەکو ئیستاش پاڵپشتیم نییە، بەلام کۆڵم نەداوەو بەردەوام بوومو ھەولم داوە بۆ ئەوەی بەباشترین شێواز خزمەت بەقوتابیانو خوێندکارانو خزمەت بەکۆمەڵگاکەم بکەم".
سەبارەت بەژمارەی ئەوانەی سەردانی وێبسایتی زانستگە دەکەن، محەمەد وتی "بەپێی داتاکان کە لەڕێگەی گۆگڵەوە دەستم کەوتوە تاوەکو ئیستا یەک ملێۆن بەکارھێنەری هەیە لەھەموو کوردستاندا".
ئەم گەنجە داهێنەرە بەگرنگی زانی کە گەنجان کار بۆ بەدیھێنانی خەونەکانیان بکەن، ئەو وتی "لەچەند ڕۆژێکی تر بەزیادکردنی بەشی نوێ خوێندکارانو فێرخوازان دەتوانن سوودمەند بن".
داھێنانو دروستکردنی وێبسایتێکی پەروەردەیی وەک سایتی زانستگە گرنگی خۆی ھەیە، چونکە بەھۆیەوە کە زانیارییەکی زۆر جێگیر کراوە ژمارەیەکی زۆر لەفێرخوازان سوود لەکاری ئەم گەنجەی ھەڵەبجە وەردەگرن، بەتایبەتی لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا.
ڕامی ئببراھیمم یەکێکە لەو فێرخوازانەی وەک خۆی دەڵێت سوودی لەوێبسایتی زانستگە بینیوەو ستایشی دەکات، ئەو وتی "هەر کاتێک لەخوێندنگە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵ، سەردانی وێبسایتی زانستگەی کردووە بۆ پێداچوونەوە بەوانەکانیداو ھەر لەرێگەی ئەم وێبسایتەشەوە توانیویەتی قسە لەگەڵ مامۆستاکانی بکاتو تاقیکردنەوە ئەنجام بدات، رامی دەڵێت "داوا لەهەموو خوێندکاران دەکەم ئەم وێبسایتە بەکاربهێنن بەتایبەت بۆ ئەو فێرخوازانەی لەپۆلی ١٢ن".
تەنھا خوێندکاران ئەم وێبسایتە بەگرنگ نازانن، بەڵکو مامۆستایانیش وێبسایتی زانستگە بەرز دەنرخێنن.
مامۆستا ھەڵکەوت عەلی، مامۆستای وانەی زانست لەکۆمەڵگەی پەروەردەی ھاوچەرخ ئاماژە بەوە دەکات کە خۆی وانە دەڵێتەوە لەوێبسایتی زانستگە، خوازئارە خوێندکاران بۆ بەهێزکردنی تواناو زانیارییەکانیان پشتی پێببەستنو بتوانن بەکاری بھێنن، ئەو وتی "ئەم وێبسایتە دەتوانێت یارمەتیدەری هەموو ئەوانە بێت کە پێویستیان بەزیاتر شیکردنەوەو تێگەیشتنە لەوانەکانو پێویست ناکەن مامۆستای تایبەت بگرن".
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.