سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌لاهورى شێخ جه‌نگى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات تایبه‌ت به‌چه‌ككردنى ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى هێزى دوپشكى سه‌ر به‌لاله‌زارو دەڵێت "ئه‌و زانیاریه ڕاست نییه‌و به‌مه‌به‌ست بڵاوكراوه‌ته‌وه".
ئاوێنە: به‌یانى ئه‌مڕۆ ١٣/٦، ده‌نگۆى دروستبونى گرژیى‌و ململانێ له‌نێوان هێزى دوپشكى سه‌ر به‌لاهور شێخ جه‌نگى له‌گردى سه‌رچنارى شارى سلێمانى بڵاوبوه‌وه‌و باس له‌وه‌ش كرا زیاتر لە(30) پاسەوانی لالەزار سەنگەریان بەرەو دەباشان گواستوه‌ته‌وه‌و ئەوان لەهێزە (100) كەسیەكەی ڕێبوار حامید حاجی غالی بون.
سه‌باره‌ت به‌ڕێبوارى حامیدى حاجى غالى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پاسه‌وانى لاله‌زار، سه‌رچاوه‌كه‌ى نزیك له‌لاهور شێخ جه‌نگى ڕه‌تیكرده‌وه ناوبراو وازى هێنابێت‌و وتی "ڕێبوار له‌شوێنى خۆى ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ر فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانمانه‌و ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌كى زۆر وێنه له‌گه‌ڵ لاهورى شێخ جه‌نگى‌و له‌شوێنى كاره‌كه‌ى له‌لاله‌زار بڵاوده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌و زانیاریه ڕاست نییه‌و به‌مه‌به‌ست بڵاوكراوه‌ته‌وه".