بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر داوا لە ژمارەیەک فەرمانبەری سەر بە بەرێوەبەرایەتییەکە دەکات سبەی پێنجشەممە سەردانی بانکی زاگرۆس بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکی پەیوەست بە پڕۆژەی "هەژماری من".
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادار فەرمانبەرانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەکەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکی پەیوەست بە پڕۆژەی "هەژماری من".
لە راگەیەنراوی تەندروستی گشتی هەولێر ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە فەرمانبەران دەکەن ئەو کەسانەی ناویان هاتوەتەوە سبەی پێنجشەممە لە کاتژمێر 8:30 بۆ کاتژمێر 3:30 دەتوانن سەردانی بانکی زاگرۆس بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان.
ئەوەشخراوەتەڕو، فەرمانبەران بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان پێویستە کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرتی عێراقی لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن.
ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کارتەکانیان تەواوکراوە: