هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی زیندانیکردنی ئاسۆ محەمەد رونکردنەوە دەدات
  2024-05-07       529       

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە وەکالەت بەهۆی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر بەبێ رەزامدنی لەلایەن دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ماوەی یەک مانگ بە زیدانیکردن سزادراوە.

ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بە پێی بڕیاری دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئاسۆ محەمەد بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە وەکالەت بۆ ماوەی یەک مانگ زیندانی سزادرا.

لە راگەیەنراوی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری سزادانی ئاسۆ محەمەد خوێندن و بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر لەناو ھەرێمی کوردستان بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی ومۆڵەتی خوێندنە.

ئەوەشخراوەتەڕو، ئەمە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی پەیوەست بەخوێندنە، و ئەم سزای حوکمە پەیوەندی بە پۆست و کارکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانییەوە نیە.

پێشتریش ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ په‌یامێكدا ده‌نگیدان ئاشكرایكرد، "به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌ بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌یدا كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2020 چوه‌ته‌ دادگا و دادوه‌ر بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك زیندانی بكات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×