سوران محەمەد فەرەج کوێخا، لەساڵی ٢٠٠٧ەوە یەکێک بووە لەدامەزرێنەرانی سەنتەری ماڵی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەهەڵەبجە، کە جگە لەوەی لەم سەنتەرەدا منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت فێری خویندن دەکرێن، هاوکات لەقوتابخانەکاندا پشتیوانی لەمنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن.
سوران دەڵێت "٣٠٠ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت لەم سەنتەرەدا فێری خوێندن کراون، هەیانە گەشتوەتە ئاستێک لەپەیمانگای هونەرە جوانەکان دەرچووەو هەشیانە ئێستا لەزانکۆ دەخوێنێت".
ئا: میهرەبان سەلام
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجانو ژنانو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمو حکومەتی ناوەندی عێراقو هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرتو فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.