یەك بەرمیل نەوت لەسەرو 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت
  2024-04-05       136       

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، ئەمڕۆ هەینی، بۆ دوەم هەفتە بەردەوامە لە بەرزبونەوە، ئەوەش لەسایەی بەردەوامی گرژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزبونەوەی خواست لەسەر نەوت.

ئاوێنە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەرو 91 دۆلار بەڵام لە ئێستادا بە 90 دۆلار و 70 سەنت و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 86 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

دوێنێ پێنجشەممە، بەهای نەوت گەیشتە بەزرترین ئاستی خۆی لە ماوەی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوەوەو چاوەڕێ دەكرێت بۆ هەفتەی دوەمی لەسەریەك بەهاكەی زیاتر بەرزببێتەوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل كرد لەدوای ئەوەی كونسوڵخانەكەی لە دیمەشقی پایتەخت رۆژی دوشەممە بۆردومان كرا.

هەروەها وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس جەخت دەكەنەوە لەسەر بەردەوامبونیان لەسەر سیاسەتی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، لەپاڵ ئەوەشدا خواست لەسەر نەوت لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×