"پارتی خەمی لەدەستدانی بەرژەوەندییەکانی کورد‌و هەرێمەکەیەتی، یان خەمی لەدەستدانی بەرژەوەندیەکانی خۆیەتی"
ئا: ئاوێنه
له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندایه، پارتی به‌ته‌نها له‌لایه‌ك وه‌ستاوه‌و ڕێگریی له‌ئه‌نجامدانی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانیدان، به‌ڵام په‌رشوبڵاوو بێهه‌ڵوێستن‌و وه‌ك ته‌ماشاكار چاوه‌ڕوانی بڕیاری پارتی ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پرسێكی ناوخۆیی تێپه‌ڕیوه‌و له‌ئێستادا خواستێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بێ گوێدانه لێكه‌وته خراپه‌كانی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن‌و نه‌مانی شه‌رعییه‌تی یاسایی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕێگریی له‌ئه‌نجامدانی ده‌كات.
ڕۆژی 6ی 2ی 2024، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی عێراقه‌وه کۆبوەوە. جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق لەکۆبونەوەکەدا، بەنیگەرانیەوە باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان"ی کرد‌و ڕایگەیاند، "ئەوە یارمەتیدەر نییە بۆ هەرێمی کوردستان‌و سەقامگیریی عێراق".
هەر لەکۆبونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش‌دا رۆبەرت وود، نوێنەری ئەمەریکا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوپاتکردەوەو خواستی وڵاتەکەشی نەشاردەوە کە دەیەوێت لەبەهاری 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.
لەکۆبونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش‌دا هەریەک لەنوێنەرانی بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، ژاپۆن، سویسرا لەوتارەکانیاندا جەختیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان کردەوەو نیگەرانی خۆیان لەدواخستنی پرۆسەکە نیشاندا.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش چه‌ندینجار جه‌ختی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه كردۆته‌وه، له‌لایه‌ك كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕاسپاردووه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ببات‌و بودجه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌رخانكردووه.
له‌هه‌مانكاتدا سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییان بۆ به‌شدارییكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ربڕیوه، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتوی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، حیزی شیوعی كوردستان، پارتی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت لیست‌و به‌ره‌و ڕه‌وته نوێكانیش كه تازه دامه‌زراون جه‌خت له‌ئه‌نجامدان‌و به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا به‌ئاشكرا دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌بڕێت، ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان 11 كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ 100 كورسی كه‌مكردۆته‌وه، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی كوردستانی له (یه‌ك بازنه)ییه‌وه گۆڕیوه بۆ (فره بازنه)و كوردستانی دابه‌شی چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه.
ئه‌وه‌ی جێگاری سه‌رنجه، بێده‌نگی‌و بێهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م حیزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه كه تائێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش‌و جددییان ڕانه‌كه‌یاندووه‌و هیچ وه‌ڵامێكیان بۆ ڕێگریی له‌به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌و حیزبانه لێره‌و له‌وێء به‌چه‌ند لێدوانێكی جیاجیا جه‌ختله‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵژاردنه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 31ی 3، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و كه‌سی دووه‌می یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی حیزبه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، "یەکێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییەو هەموو ئامادەکارییەکیشمان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردندا کردوە."
هاوكات سه‌ڵاحه‌دین محمد به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه به‌بۆنه‌ی كۆڕه‌و بڵاویكرده‌وه وتی، "دەسەڵاتی کاربەڕێکەر بێمنەتانە چاوی بڕیوەتە خواستە حیزبی‌و شەخسیەکانی خۆیان‌و حسابێک بۆ ئەم حاڵەتە مەترسیدارە ناکات، ئیستحقاقی هەڵبژاردن کەوتۆتە مەترسی ڕێگرییەوە، سەرباری ئەوەش خەریکی تۆمەت بەخشینەوەو بازنەی ناحەزفراوانکردنن، ئازان لەتۆراندنی دۆست‌و زۆرکردنی ناحەزدا، کاران لەقوفڵکردنی چارەسەرو قەیران زۆرکردندا، زۆر بەداخەوە بۆ ئەم بارودۆخە نەخوازراوە."
هه‌روه‌ها فاروق عه‌لی، سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، ئەوەی لەبارەگای سەرۆکی پارتیەوە ڕاگەیەندراوە، "پێمان دەڵێت هەڵبژاردنی پەرلەمان کاتێک دەکرێ سەرکەوتنی پارتی مسۆگەربێت، ئەگەرنا هەڵبژاردن‌و پەرلەمان بونی نابێت! لەڕابردوش هەر وایکردوە، پەرلەمانێک کە ئەو زۆرینە نەبوو بەهێز دایخست‌و سەرۆکەکەی ناردەوە ماڵەوە، ئێستا نایەوێ جارێکی تر لەدەرەوەی پارتی زۆرینە هەبێت، بۆیە نەبونی پەرلەمانی پێباشترە!".
ناوبراو ده‌پرسێت، "ئەی لەدەرەوەی پارتی چی دەگوزەرێت؟! هەربەجدی دەبێ سەیربکەین‌و دەستەوسان دابنیشین‌و بزانین پارتی چۆن بارودۆخەکە لەبەرژەوەندی خۆی تەواو دەکات ئەوکات هەڵبژاردن بکرێت؟! بەجدی پارتی خەمی لەدەستدانی بەرژەوەندییەکانی کورد‌و هەرێمەکەیەتی، یان خەمی لەدەستدانی بەرژەوەندیەکانی خۆیەتی ؟!".
سه‌ركرده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ده‌نوسێت، "زۆر سەیرە هەمو ئەولایەنانەی دەرەوەی خۆی کە ئامادەیی بەشداری هەڵبژاردنیان هەیە بەدەستی دەرەکی هەژمار دەکات‌و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش بەنادەستوری پێناسە دەکات! پارتی وایدەردەخا کە شین بۆ "کەمینە"کان دەکات، بەڵام لەڕاستیدا شین بۆ هەریسەکەیە نەک لەپێناو کەمینەکان!".
فاروق عه‌لی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه "ئەو عینادیەی پارتی ئایا بۆی دەچێتە سەر یان وەک چۆن نایەوێت پەرلەمانێک هەبێ ئەو تیایدا زۆرینە نەبێ، نایەوێ هەرێمێکش هەبێ ئەو باڵادەست نەبێ تیایدا؟! لەڕۆژانی داهاتو ئەوە یەکلادەبێتەوە لەنێوان دادگای فیدراڵی‌و پارتی‌و عنادیەکەی کامیان دەستی ئەوی تر دەشکێننەوە!."