2019-01-22   3297     
ئا: بارام سوبحی
ئه‌و كاته‌ی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسور شاری به‌غدای دروستكرد، ره‌نگه به‌هیوای ئه‌وه‌بوبێت ئه‌و شاره ببێته یه‌كێك له‌جوانترین شاره‌كانی دونیا‌و سه‌رنجی هه‌مولایه‌ك رابكێشێت، به‌ڵام قه‌ده‌ری پایته‌ختی عێراقی فره نه‌ته‌وه‌و فره مه‌زه‌ب ده‌بێته خۆره‌ی گیانی خه‌لیفه‌و پادشا‌و سه‌رۆكه‌كان.
ده‌گێڕنه‌وه كاتێك ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسور ویستی به‌غدا دروست بكات، له‌رۆخی روباری دیجله وه‌ستا، ته‌ماشایكرد پیره پیاوێك له‌سه‌ر رێگاكه‌ی دانیشتوه، ئه‌بو جه‌عفه‌ر پێیوت: ده‌مه‌وێت شارێك لێره‌دا دروستبكه‌م، رای تۆ چییه؟ مه‌به‌ستی شاری به‌غدا بو، پیره جوابی دایه‌وه: تۆ ناوت چییه؟ ناوم جه‌عفه‌ره. پیاوه به‌ساڵاچوه‌كه وتی: نا‌توانیت ئه‌و شاره بنیاتبنێیت، پرسیاریكرد بۆچی؟ چونكه به‌خت ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارێكی تر بینای ده‌كات؟ ئه‌بوجه‌عفه‌ر پرسیاریكرد، كێ بنیادیده‌نێت؟ پیره‌ی ریشچه‌رمو وتی: پیاوێكه شۆره‌تی (مدرك التراب)ه، ئه‌بو جه‌عفه‌ر خه‌نییه‌وه‌و وتی من به‌منداڵی ئه‌و نازناوه‌یان پێدابوم، پیاوه پیره‌كه‌ش وتی كه‌واته تۆ بنیاتیده‌نێیت، به‌ڵام بزانه ئه‌ستێره‌ناسه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م شاره‌وه ده‌ڵێن: ته‌مه‌نی ئه‌م شاره تولانی ده‌بێت، به‌ڵگه‌ی ئه‌و وتانه زۆری ئه‌و باڵه‌خانانه‌یه له‌و جێگایه‌دا بنیانده‌نرێن‌و بڵند ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێك له‌م شاره‌دا نامرێت، یان ده‌كوژرێت یاخود له‌كورسیه‌كه‌ی ده‌هێنرێته خواره‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لێ زه‌وتده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه (مه‌نسور) له‌ڕێگای چونی بۆ حه‌ج له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا كۆچیكرد، خه‌لیفه مه‌هدی كوڕی له‌نزیك چیای ره‌د مرد، هادیش به‌هه‌مانشێوه له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا گیانیله‌ده‌ستدا. خه‌لیفه هارونه ره‌شید كه ناوی له‌به‌غدا جیاناكرێته‌وه، ئه‌ویش له‌شاری (گوس) مرد، خه‌لیفه‌كانی دیكه‌ش: ئه‌مین كوژرا، مه‌ئمون له‌شام مرد، پاشان موعته‌سه‌م پایته‌خته‌كه‌ی گواسته‌وه (سامه‌ڕا)و له‌وێ مرد. پاشان هه‌ریه‌ك له‌خه‌لیفه‌كان (واسیق، مته‌وه‌كیل، مونته‌سیر‌و باقی خه‌لیفه‌كان هه‌مویان له‌سامه‌ڕا مردن)، به‌و شێوه‌یه ئه‌و شاره هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی تیادا ده‌گرته ده‌ست، ده‌كوژرا یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرایه‌وه.
پاش دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نوێی ئێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا روداوه‌كان به‌م شێوه‌یه بون: شا (فه‌یسه‌ڵ) گه‌شتی سویسرای كرد‌و له‌وێ كۆچی دوایكرد، شا غازی به‌روداوی ئوتومبێل گیانیله‌ده‌ستدا، كوڕه‌كه‌ی (فه‌یسه‌ڵی دوه‌م) له‌هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی ساڵی (1958)دا كوژرا. دواتر عه‌بدولكه‌ریم قاسم بوه ده‌سه‌ڵاتداری ئێراق ئه‌ویش له‌هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی به‌عسییان له‌ساڵی (1963) تیاچو. دواتر عه‌بدولسه‌لام عارف له‌جێگای عه‌بدولكه‌ریم دانیشت، ئه‌ویش له‌روداوی فرۆكه له‌نێوان (به‌سره‌و قوڕنه) له‌ساڵی (1966) به‌هه‌مان ده‌رد چو، پاشان عه‌بدولره‌حمانی برای جێگای گرته‌وه له‌هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵی (1968) به‌عسییان له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات لایانبرد‌و له‌وڵاتی ئوردن ساڵی (2010) كۆچی دوایی كرد. دواتر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بو به‌سه‌رۆك كۆماری ئێراق، ئه‌ویش ساڵی (1979) ده‌سه‌ڵاتی لێوه‌رگیرایه‌وه، پاشان سه‌دام حسێن حوكمی ئێراقی گرته ده‌ست تا له‌ساڵی (2006) له‌سێداره درا.