ئا: ئاوێنە
بەپێی راپرسییەک کە لەلایەن ئاوێنەو بەھاوکاریی تیمێکی پسپۆری ھەڵبژاردنو راپرسی سەبارەت بەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، لە ٩٣%ی ئەوانەی بەشداری هەڵبژاردن ناکەن هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی "بڕوایان بەپرۆسەی ھەڵبژاردنو خەباتی پەرلەمانیی نەماوە"، هەروەها لەم راپرسییەدا پارتی زۆرترین رێژەو گۆڕان کەمترین رێژەی تۆمارکردووە.
بەپێی راپرسیەکی تایبەتی ماڵپەڕی ئاوێنە، کە ٣٥٧٢ کەس لەھەر چوار بازنەی ھەرێمی کوردستان بەپرۆگرامێکی تایبەتی سەر تۆڕی ئینتەرنێت بەشدارییان کردووەو دوور بووە لەھەموو جۆرە دەستوەردانێکو ئەوانەی دەنگیانداوە بۆیان ھەبووە تەنھا یەک جار وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە، لەھەولێر زۆرترین رێژەی دەنگدان تۆمارکراوە.
بەپێی ئەم راپرسییە، پارتی نزیکەی لە ٣٠% دەنگەکانی پەرلەمان بەدەستدەھێنێتو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان نزیکەی لە ١٨%و بەرەی گەل یان لیستەکەی لاھور شێخ جەنگی ١٢.٥٠%و نەوەی نوێ ٨.٣% دەنگەکانو لیستی ھەڵوێست (لیستی هەڵوێستی نیشتیمانی یان لیستەکەی عەلی حەمە ساڵح و د.یوسف نزیکەی ٦%ی دەنگەکان و لیستی ئیسلامییەکان لە ٣.٧% و بزوتنەوەی گۆڕان ١.٨%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە نزیکەی ٢٠%ی دەنگدەران ئامادەنین دەنگ بەھیچ کام لەو لیستو گروپانە بدەنو ٩٣%یان دەڵێن بڕوامان بەپرۆسەی ھەڵبژاردنو خەباتی پەرلەمانی نەماوەو بەشداری هەڵبژاردن ناکەین.
ھەروەھا لە ٢٤% دەڵێن ناڕازین لەھەموو حزبەکانو لە ١٤% دەڵێن بڕوامان بەحزبە ئۆپۆزسیۆنەکان نییە.
وردەکارییو ئەنجامی ئەم راپرسیە، کە لەمانگی مارسدا لەلایەن ئاوێنەو بەهاوكاریی تیمێكی پسپۆری هەڵبژاردنو راپرسی ئەنجامدراوە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
لەھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان بەشدار دەبیت؟
لەکۆی ٣٥٧٢ بەشداربوو
بەڵێ: ٣١٧٦ کەس - ٨٩.١%
نەخێر: ٣٨٨ کەس - ١٠.٩%


ئەگەر بەشداری ھەڵبژاردن بکەیت دەنگ بەکام لایەن دەدەیت؟
لەکۆی ٣٥٧٢ بەشداربوو
پارتی دیموکراتی کوردستان: ١٠٦٢ کەس – ٢٩.٩٨%
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان: ٦٣٤ کەس - ١٧.٩٠%
نەوەی نوێ: ٢٩٦ کەس - ٨.٣٦%
بەرەی گەل (لیستی لاھور شێخ جەنگی): ٤٤٠ کەس - ١٢.٤٢%
لایەنە ئیسلامییەکان: ١٣٤ کەس - ٣.٧٨%
ھیچیان: ٧١٧ کەس - ١٩.٧٤%


لەکام پارێزگایە دەنگ دەدەیت؟
لەکۆی ٣٥٧٢ بەشداربوو
هەولێر: ١٨٥٠ کەس - ٥١.٨%
سلێمانی: ١٣٥٢ - ٣٧.٩%
دهۆک: ٣٠٠ کەس - ٨.٤%
هەڵەبجە: ٧٠ کەس - ١.٩%


هۆکاری بەشداری نەکردنت لەهەڵبژاردنەکان چییە؟
لەکۆی ٧٧٦ بەشداربوو
باوەڕم بەپرۆسەی دەنگانو خەباتی پەرلەمانی نەماوە: ٣٠٦ کەس - ٩٣.٤٨%
ناڕازیم لەھەموو حزبەکان: ١٩٠ کەس - ٢٤.٤٨%
باوەڕم بەلایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان نییە: ١١٦ کەس - ١٤.٩٥%
هۆکاری تر: ١٦٤ کەس - ٢١.١٣%

