ئا: ئاوێنه
ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌و به‌شه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی ڕاگه‌یاند كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌و تایبه‌ته به‌پابه‌ندكردنی حكومه‌تی عێراق به‌ناردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێم. به‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم به‌سیاسه‌تی "بانێكه‌و دو هه‌وا" مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌كات، به‌شێك له‌بڕیاره‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ بچوككردنه‌وه‌و له‌قاڵبدانی هه‌رێمی كوردستان وه‌سفی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌رداو به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی پابه‌ندی ئه‌و به‌شه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا بووه كه به‌غدا ناچار ده‌كات له‌ناردنی پاره بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت.
رۆژی 21ی 2ی 2024 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری كۆتاییدا له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی تایبه‌ت به‌موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌گشی بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌دو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتبو، یه‌كه‌م: دەبێت حکومەتی عێراق‌و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵیی پابەندی یاسایی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) بن بۆ پێدان‌و خه‌رجكردنی موچەی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی به‌شی دووه‌می بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، هەردو سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێن بەپێدانی موچەی تەواوی فەرمانبەران‌و بنه‌جێكردن (توگین)ی لەبانکە فیدراڵییه‌كان -بانكه حكومییه‌كان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رزو دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌شی دووه‌می بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌ربڕی، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماریی بانكییه بۆ موچه‌خۆران له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی "هه‌ژماری من"دا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ناكۆكه له‌گه‌ڵ هه‌ژماره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، "هه‌ژماری من" مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه ئه‌هلییه عێراقییه‌كاندا ده‌كات كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه پاڵپشتیكراون، به‌ڵام له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگادا به‌ڕونی ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ده‌بێت موچه‌ی موچه‌خۆران له‌ڕێگه‌ی بانكه حكومییه‌كانه‌وه دابه‌شبكرێت به‌كارتی بانكیی.
تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕونی‌و ڕاشكاوی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌شی دووه‌می بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌رنه‌بڕیوه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمه‌و به‌غدا پابه‌ند ده‌كات به‌خه‌رجكردنی كۆی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (فه‌رمانبه‌ران، پێشمه‌رگه، هێزه‌ئه‌منیه‌كان، خانه‌نشینی مه‌ده‌نی‌و سه‌ربازی، تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی).
له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا سازیكردبو، ئاوات شێخ جەناب، به‌ڕونی پابه‌ندبونی هه‌رێمی به به‌شێكی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ئاشكراكرد‌و هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی مانگی 2ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمیشی به‌سته‌وه به‌پابه‌ندبونی هه‌رێم به‌بڕیاره‌كه‌ی دادگاوه.
ئاوات شێخ جەناب وتی، "لەم دواییەدا بەپاڵپشتیی دادگای فیدراڵی، بڕیارێک دەرچووە کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق دابەشبکرێت. بەدرێژایی ئەو ماوەیەی ئێمە لەدانوستاندندابوین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، پێداگریمان لەسەر ئەوە کردووە کە وەکو هاوڵاتییەکی عێراقی مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت".
وتیشی، "ئێستا بڕیارێک دەرچووە کە وەکو سەرجەم فەرمانبەرانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، ئێستا پارەیەکیان بۆ ناردوین کە کۆمەڵگەکەی ئێمە دابەشی دو دەکات. نزیکەی 360 هەزار کەسی ئێمە ناوی بۆ موچە نەهاتۆتەوە."
له‌مانگه‌كانی ڕابردوداو به‌دیاریكراویش بۆ موچه‌ی مانگی 1 -كانونی دووه‌م- وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 618 ملیار دیناری ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كرد، حكومه‌تی هه‌رێم به‌داهاتی ناوخۆ كورتهێنانه‌كه‌ی پڕ كرده‌وه‌و موچه‌ی دابه‌شكرد، به‌ڵام وه‌زیری دارایی به‌ڕونی له‌قسه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی مانگی 2 -شوبات- په‌یوه‌ندی به به‌رده‌ستنه‌بونی داهاتی ناوخۆوه نییه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ناچار بكه‌ن به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی، ته‌واوی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمیان بۆ ڕه‌وانه بكات، به‌مه‌ده‌نی‌و سه‌ربازییه‌وه.
ئاوات شێخ جەناب له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاند، "مادام تۆ ڕازی ببیت بەوەی موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی وەربگری، موچەی ئەمنی‌و هێزی پێشمەرگە نه‌نێردرێت، 360 هەزار کەسی ئێمە موچەی نابێت.. دو رۆژی دیکە فکرەی ئەوە لای بەغدا دروستده‌بێت کە ژمارەی موچەخۆرانی ئێمە زۆرن."
به‌وته‌ی وه‌زیری دارایی، "ئاگرێکیان هەڵداوەتە نێو ماڵی کوردەوە کە دەبێ ئەمەش بەدانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێت. ئێستا 600 ملیار دینار نێردراوه‌و دابەشبکرێت، ئەی ئەو 300 ملیارەی دیکە چۆن دابەشبکرێت؟."
ئاوات شێخ جەناب ئه‌وه‌شی وت، "ئێمە چاوەڕێ دەکەین بەو هەوڵانەی دراون کە تا ئێستاش بەردەوامن، کێشەمان لەسەر لیستی هێزە ئەمنییەکان هەبو کە بەرەو چارەسەر رۆیشتووە، ئێستا بەشێوەی مەبدەئی لەسەر هێزە ئەمنی‌و سەربازییەکان رێککەوتوین کە لیستەکانیان لەرێگەی کۆدی تایبەتەوە بۆ بنێرین کە ئەو کۆدە تایبەتانە دەکرێ وردبینییان بۆ بکرێتەوە و ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە. هەر وەکو ئەوەی لەعێراق هەیە."
ئه‌م دانپێدانانه‌ی وه‌زیری دارایی به‌به‌شێك له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌ت، كه‌وتونه‌ته دژایه‌تی دادگای ناوبراو‌و بڕیاره‌كانی به‌دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌سف ده‌كه‌ن.