له پارێزگای (حه‌سه‌كه)ی ڕۆژئاوای كوردستان، درۆنێكی بۆمبرێژكراوی میلیشیاكانی عێراق، له وایه‌ره‌كانی ستوونی كاره‌بادا گیر ده‌بێت، كە ویستوویه‌تی بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان بكاته ئامانج.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 21ی شوباتی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له حه‌سه‌كه رایگه‌یاندووه، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچەی (ریف) له حه‌سه‌كه، له وایه‌ره‌كانی ستوونی كاره‌بادا گیر ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، درۆنه‌كه سه‌ر به میلیشیا عێراقییه‌كان بووه و له وایه‌ره‌كانی ستوونی كاره‌بادا گیر بووه.
به گوێره‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌كه، درۆنه‌كه به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له حه‌سه‌كه رۆیشتووه و ویستوویه‌تی بیكاته ئامانج.