عەبدی: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوا، مەترسییەكان چەند هێندە دەكات
  2024-02-09     

ئا: ئاوێنە

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، دەبێت بەرگریی ئاسمانی زیاتر لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان) جێگیربكرێت ئەوەش پاش ئەوەی كە شەش شەڕڤانی هێزەكانیان لە هێرشێكی درۆنیدا شەهیدبون. هۆشداریش دەدات كە هەر جۆرە كشانەوەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانیان، هەڕەشەكانی گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران، داعش و توركیا بۆ سەر هێزەكانیان چەند هێندە دەكات.

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز وتوشیەتی، "ئەمە پێشهاتێكی مەترسیدارە كاتێك كە بنكە سەربازییەكانمان بە هێرشی درۆنی لەلایەن گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران دەكرێنە ئامانج."

ئەوەشی خستۆتەڕو، هێزەكانیان لە پاڵ هێزەكانی ئەمریكا كە لەدوای دەستپێكردنی شەڕی غەززە لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردو، روبەڕوی هەڕەشەی زیاتر بونەتەوە لەبەردەم ئەو ناسەقامگیریی كە لەناوچەكە دروست بوە.

رۆژی 4ی ئەم مانگە هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لە هێرشێكی درۆنیدا كە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێرانەوە ئەنجامدراوە، شەش شەڕڤانیان شەهیدبون.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەداوە كە بۆ پێشگیریی لەو هێرشانە، داوای توانای تەنكیكی سەربازی و زیادكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەكەن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لای خۆیانەوە ئەمریكییەكان جەختیان كردۆتەوە كە هەمو هەوڵێك دەدەن بۆ رێگری لەو جۆرە هێرشانە.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن ئەمریكا دیراسەی كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا دەكات، عەبدی وتویەتی، لەلایەن وەزارەتی دەرەوە، كۆشكی سپی و وەزیری بەرگریی ئەمریكاوە دڵنیاییان دراوەتێ كە ئەركی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانیان بەردەوام دەبێت.

لەگەڵ ئەوەش وتی، "كشانەوە لە داهاتودا مومكینە...راستییەكە ئەوەیە ئێمە داوا ناكەین بۆ هەمیشە هێزەكانی ئەمریكا بمێننەوە، چونكە ئەوە ناكرێت."

مەزڵوم عەبدی هۆشداریشیداوە كە هەر جۆرە كشانەوەیەكی هێزەكانی ئەمریكا، هەڕەشەكانی گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران، داعش و توركیا بۆ سەر هێزەكانیان چەند هێندە دەكات.

هەروەها وتوشیەتی"ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا بكشێنەوە بەگوێرەی دۆخەكە، ئاساییە بەرەو پلانێك بڕۆین كە بگونجێت لەگەڵ بەرژەوەندی گەلەكەمان و پێكهاتەی ناوچەكە" بەڵام ئەو پلانە شەراكەتێكی درێژخایەن لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی حكومەتی سوریا لەخۆناگرێت كە بەوتەی عەبدی توانای بەرگرییان لەدژی داعش نییە.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×