ئا: ئاوێنە
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دهڵێت، "ئەگەر یەکێتیی لەپهكهكه دوربکەوێتەوە، ئامادەن سزاکانی سەر سلێمانی هەڵبگرن. ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه ناکۆکیی جددی لەنێوان هەولێرو سلێمانیدا هەیەو هەولێر سودی زیاتری پێگەیاندون لە"ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر"دا.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كهناڵی (A HABER)، هاکان فیدان باسی لهپهیوهندییهكانی نێوان وڵاتهكهیو یهكێتی نیشتمانی كوردستانو پرسی گهمارۆی سهر فڕۆكهخانهی سلێمانی كردو ڕایگهیاند، "ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپارتی کرێکارانیی کوردستان -پهكهكه- دوربکەوێتەوە، ئامادەن سزاکانی سەر سلێمانی هەڵبگرن، ئەگەر نا هەنگاوی زیاتر لەو بارەیەوە دەنێن".
لەبارەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی سلێمانیدا هاکان فیدان وتی، "گەشتەکانمان زۆر سنوردار کرد، واتە ئیتر ئەوان نەیانتوانی ئاسمانی تورکیا بۆ هیچ گەشتێک بەکاربهێنن. ئەمەش واتای ئەوەی 60% بۆ 70%ی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەمەش هەموو گەشتەکان چونە هەولێر."
وتیشی، "لەهەر دیدارێکماندا بەراشکاوی پێمان وتون 'دەمانەوێت سنورێک بۆ پەیوەندییەکانتان لەگەڵ پەکەکە دابنێن. ئەمانە ژێرخانی ئەم ناوچەیە بەکاردەهێنن، ئێوەش ناسنامەیان پێدەدەن، لەنەخۆشخانەکانتاندا چارەسەریان دەکەن، مافی نیشتەجێبونیان پێدەدەنو رێگەیان بۆ خۆش دەکەن چالاکیو کردەوەکانیان بکەن. چاوەڕێی ئەوەتان لێناکەین راستەوخۆ لەگەڵیان بجەنگن، لەهاوکێشەی هێزەکانتان تێدەگەین، دەتوانین هەمو شتێک لەم روەوە بکەین، بەڵام ئەوەی داوای دەکەین ههماهەنگییان لەگەڵ مەکەن، چونکە ئێوە دەخاتە بەرەی دوژمنی توركیاوەو دەبێ وازبێنن."
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوەیەکی زۆرە هەماهەنگی لەنێوان یەکێتی و پەکەکەدا هەیەو لەڕوی هەواڵگرییەوە بەوردیی چاودێریی پەیوەندییەکانی یەکێتیی و پەکەکە دەکەین، پەیوەندیی یەکێتی و پەکەکە لەو بابەتانە بوو کە لەسەردەمی سەرۆکایەتیی میتدا زۆرترین کارم لەسەر کردووە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا دهڵێت، "لەڕوی دیپلۆماسیی و رێگەی نهێنییەوە هەوڵی زۆرماندا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، چەندینجار گفتوگۆمان لەگەڵ یەکێتیدا کردو هەموو جارێکیش هەمان قسەمان دوبارە دەکردەوە کە ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ پەکەکە بۆشایی دابنێن و دوربکەونەوە."
بهوتهی ئهو، "بەرپرسانی یەکێتیی ماوەیەک بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانیان هەندێک هەنگاویانناو بەهەمانشێوە لایەنی بەرامبەریشیان رازیکرد. دواتر بینیمان ئەمانە (یەکێتی) نیازیان نییە دەستبەرداری پەیوەندییەکانیان بن."
فیدان ئەوەشی خستەڕو بەیەکێتییان وتووە، "ئێمە نامانەوێت ئێوە راستەوخۆ لەگەڵ پەکەکە شەڕ بکەن، ئێمە لەهاوسەنگیی هێزی ئێوە تێدەگەین. شەڕەکە ئێمە دەیکەین، تەنیا دەمانەوێت ئێوە هەماهەنگییان لەگەڵ نەکەن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی وەڵام و هەنگاوەکانی یەکێتی وتی، یەکێتی نیازی نییە دەست لەمە هەڵبگرێت، بۆیە بابەتەکەمان بۆ سەرۆک کۆمار باسکردو ئیتر بابەتەکەمان بەئاشکرا باسکردو لەرێگەی سزاکانەوە دەستمان بەهەنگاوەکانمان کرد."
هاکان فیدان باسی لەدۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش کردو وتی، "ناکۆکیی جددی لەنێوان هەولێرو سلێمانیدا هەیەو هەولێر سودی زیاتری پێگەیاندین لەروبەڕوبونەوەی تیرۆر."