لاهور شێخ جەنگی: ئەوەی سودانی هێناوەتە سەر حوكم كۆمەڵێك چەتەو میلیشیان
  2024-01-31     

ئا: ئاوێنە

 

لاهور شێخ جەنگی لەبارەی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر رایگەیاند، لە هەمو ئەو بەرپرسە كوردانەی كە "لە بەغدا دانیشتون وەكو مەڕ خۆیان كەڕ كردوە چاوەڕێی هەڵوێست دەكەم هەر لە سەرۆك كۆمارەوە تا وەزیرو پەرلەمانتارەكان." دەشڵێت، "هەمیشە نیەتی خراپ دەبێت لە بەغداوە، چونكە ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لە بەغدا هەیە دەسەڵاتی میلیشیاكانە...ئەوەی سودانی هێناوەتە سەر حوكم كۆمەڵێك چەتەو میلیشیان."

 

لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی دۆخی دارایی هەرێم لە سایەی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر وتی"بەداخەوە من چاوەڕوانی هەڵوێست دەكەم لە سەرۆك كۆمارەوە بگرە تا هەمو وەزیرو ئەندام پەرلەمانەكانمان، راستە لەوانەیە كەموكورتی هەبێت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڵام ئەم بێهەڵوێستییەی ئێستا دەیبینم لەوانەی كە لە بەغدان دانیشتون و وەكو مەڕ خۆیان كەڕ كردوە چۆن شتی وا ئەبێت، من چاوەڕێی هەڵوێست لە هەمو ئەوانە دەكەم كە لەبەغدان لە سەرۆك كۆمارەوە تا وەزیر و پەرلەمانتارەكانمان هەقوایە یەكبگرن لە پێناو موچەو قوتی خەڵك."

لەبارەی ئەوەی دەوترێت بەغدا نیەتی خراپی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان هەیە، لاهور شێخ جەنگی وتی، "هەمیشە نیەتی خراپ دەبێت لە بەغداوە، چونكە ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لە بەغدا هەیە دەسەڵاتی میلیشیاكانە...ئەوەی محەمەد شیاع سودانی هێناوەتە سەر حوكم كۆمەڵێك چەتەو میلیشیان، بۆیە چاوەڕوانی نیەتی خراپیان لێ دەكرێت."

لەگەڵ ئەوەش لاهور شێخ جەنگی وتی"بەڵام گلەیی ناكەم لە كەس، بەڵكو گلەیی لە كورد دەكەم، ئەوەی بەسەر ئەم میللەتەدا هاتوە، خۆمان بەسەر خۆمان هێناوە، نە گلەیی لە عەرەب دەكەم نە لە توركمانی دەكەم نە لە فارسی دەكەم نە لە توركی دەكەم. كورد یەكدەنگ و یەكگرتو بوایە میللەتەكەمان نەدەگەیشتە ئەم دۆخە."

لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان لاهور شێخ جەنگی وتی"هەر بۆردومان توركیا یان ئێران دەیكات وا دەزانم لە جەرگی منی دەدەن. بەڵام بە داخەوە ناكۆكی ئەم لایەنانە وایكردوە هەندێك جار خەڵك هەیە لە سلێمانییەوە پێی خۆشە هەولێر بۆردومان بكرێت و لە هەولێرەوە پێی خۆشە سلێمانی بۆردومان بكرێت، كە ئەمە جێی داخە."

زۆرترین بینراو
تا کارلەکار نەترازاوە ناوی خوا بهێنن و ئارامبگرن...
عەگید کەلاری: گەلی کورد دوو ئیدارەیی قبوڵ ناکات و پارچەبوون پارتی و یەکێتیش دەڕوخێنێت
ئەنجوومەنی ئیسلامیی عێراق: یەکێتی داوایکردووە سلێمانیی ببێت بە دووەمین ئیدارە لەهەرێم
سەعدی پیرە لەبارەی دووئیدارەیی: ئەوە هەوڵێکی کەمی بافڵ تاڵەبانییە بۆ ئەو کردە نادروستە
تونجەر باقرخان: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی سکرتارێتییەکەی ئۆجالان گۆڕاوە
ئەلحورە: زەیدی و قائانی لەسەر کشانەوەی حزبوڵڵا لە جرف لسخر رێککەوتن
مەسرور بارزانی لەبارەی دابەشبوونی هەرێمەوە هەڵوێستی راگەیاند
دوای هەڕەشەی بۆردومانکردنی ناوچەی سەوز؛ زەیدی و قائانی لەسەر کشانەوەی کەتائیبی حزبوڵڵا لە جورف ئەلسەخر ڕێککەوتن
شاندێکی ئێرانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی جورف ئەلسەخر لە بەغدادە؛ دەنگۆی رێگریکردن لە فڕۆکەکەی قائانی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
​بە پەیامێکی خامنەییەوە.. قائانی بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی چەکداری دەگاتە بەغدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×